English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بەرگری توركیا ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی لە سوریا راگەیاند
2020-02-03 [12:57 PM]

ZNA - هەولێر


 

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، سەربازێك و ئەندامێكی مەدەنی لە هێزەكانی توركیا كوژران، دوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانكردنی حكومەتی سوریا لە ئەدلب بریندار بوون، ئەمەش ئاستی كوژراوانی توركیا بۆ شەش كەس بەرز بوووەوە.

بەیاننامەكە وتیشی، توركیا چەند لە لێدانی چەند ئامانجێك لە ناوچەكانی باكوری رۆژئاوای سوریا بەردەوامە، ئەمەش وەكو بەرگرییەكی لە خۆی لە قەڵەم دەدات.

ئەمڕۆ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، وڵاتەكەی لە پرۆسە سەربازییەكانی لە سوریا بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوە كرد، توركیا وەڵامی ئەو هێرشانەی لە ئیدلیب دەكرێتە سەر هێزەكانیان، دەداتەوە.

ئەردۆغان باسی لەوەش كرد، لە پرۆسەكانمان لە سوریا بەردەوام دەبین، لە ئێستادا پرۆسەی سەربازی لە ئیدلیب بەردەوامە و 40 مۆڵگە بە ئاماند گیراون.

سەبارەت بە زیانی هێزەكانی سوریا، ئەردۆغان وتی، زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، 30 بۆ 35 سەرباز لە سوپای سوریا لە كار خراون، وتیشی، لە پرۆسەكان فرۆكەی ئێف16 توركی بە كار هاتوون.

ئەمە دوای چەند سەعاتێك دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لە ئاكامی بۆردومانی سوپای سوریا لە ئیدلیب چوار سەربازیان كوژراون و نۆی دیكەش بریندار بوون.

وتیشی، هێزەكانی توركیا وەڵامی بۆردومانەكانی هێزەكانی سوریایان دایەوە و چەند ئامانجێكیان لە ئیدلیب وێران كرد، وتیشی، سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی سوریا لە نزیك بوونەوەیان لە هێزەكانی توركیا ئاگادار كراونەتەوە.

 

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 3652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad