English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیمبلی تووشی پێکان ھاتەوە 
2020-02-03 [03:39 AM]

ZNA- ھەولێر 



عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جارێکی دیکە بەھۆی ھەست کردن بە ئازار راھێنانەکانی یانەکەی جێھێشت . 

بەپێی راگەیندراوێکی یانەی بەرشەلۆنە ، ئەمڕۆ دووشەممە دوای بەشداری کردنی لە راھێنانە بە کۆمەڵەکانی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە، عوسمان دیمبلی ھەستی بە ئازار کرد و راھێنانەکانی جێھێشت . 

لەراگەیندراوەکە ھاتووە ، دیمبلی لە ئەنجامی گرژبوونی ماسولکەکانی قاچی راستەی ، ھەستی بە ئازار کردووە و راھێنانەکانی جێھێشتووە . 

دیمبلی دوای دوو مانگ دابڕان لەیانەی بەرشەلۆنە بە ھۆی پێکانەوە ، ئەمڕۆ جارێکی دیکە تووشی پێکان ھاتەوە و نازاندرێت تا چەندی دیکە لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad