English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی مردووانی کۆرۆنا گەیشتە 427 کەس
2020-02-04 [07:44 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە 427 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 20 هەزار و 438 کەس.

هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، 193 کەسی دیکە لە وڵاتانی یابان، تایلەند، سەنگافورە، کۆریای باشوور، هۆنگ کۆنگ، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا، مەکاو، تایوان، ڤێتنام، مالیزیا، فەرەنسا، ئیمارات، کەنەدا، هیندستان، ئیتاڵیا، فلیپین، رووسیا، بەریتانیا، کەمبۆدیا، فینلاند، نیپاڵ، ئیسپانیا، سریلانکا و سوید، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ 427 کەس، کە یەکێکیان هاووڵاتیی فلیپینە، یەکێکیش هاووڵاتیی هۆنگ کۆنگە و ئەوانی دیکە هاووڵاتیی چینن.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.





ئەم هەواڵە 3679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad