English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاوشئۆغڵو: له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وام ده‌بین
2020-02-04 [11:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیه‌ دیپلۆماتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ پایته‌ختی وڵاتانی ئاسیا سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی 'دووباره‌ ئاسیا'' وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی، 'ناتوانین چاوپۆشی بكه‌ین له‌و هێرشانه‌ی (له‌ ئیدلب) ده‌كرێنه‌ سه‌رمان. به‌رپه‌رچمان دانه‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی بۆردومانی چڕی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌ ئیدلب، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، توركیا چاوپۆشی له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ری ناكات.

ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌نجامداوه‌ و بۆیه‌ رووسیا ئه‌ركی گرنگیی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر.

چاوشئۆغڵو باسی له‌وه‌ كرد، له‌ ئاسیادا قه‌یران و كێشه‌ی زۆر ده‌گوزه‌رێت، به‌تایبه‌تی تیرۆریزم، كۆچی نایاسایی و شه‌ڕی ناوخۆ.

روونی كرده‌وه‌، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كار ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك ناكات بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌ سووریا ده‌گوزه‌رێت. له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌ ئیدلب گرژییه‌كی زۆر هه‌بوو. دوێنێش هه‌شت سه‌ربازمان كوژرا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بۆ راگرتنی ئه‌و گرژیه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رووسیای دراوسێماندا كار ده‌كه‌ین هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ ئاستانا و سۆچی نیشانماندا. به‌و ئامانجه‌ش دوێنێ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا) ئه‌نجامدا. به‌دڵنیایییه‌وه‌ رووسیا ئه‌ركی گرنگیی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شان. ناتوانین چاوپۆشی بكه‌ین له‌و هێرشانه‌ی (له‌ ئیدلب) ده‌كرێنه‌ سه‌رمان. به‌رپه‌رچمان دانه‌وه‌ و له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.

 

aa





ئەم هەواڵە 3520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad