English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنەکانی لیبیا بە تەمای ئاگربەستی یەکجارەکین
2020-02-04 [12:19 PM]

ZNA - هەولێر


لایەنە سیاسیی و سەربازییەکانی  لیبیا رەزامەندییان داوە بە ئاگربەستێکی یەکجارەکی بگەن.

غەسان سەلامە, نوینەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی سەربازیی ئەم وڵاتە لە جنێف کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.

 غەسان سەلامە لەم کۆنگرە روۆژنامەوانیەدا رایگەیاند، ئەمە یەکەمجارە ئەفسەرانی پلەبەرزی لایەنە لیبیاییەکان لە کۆبوونەوەیەکەدا ئامادە دەبن و لەم کۆبوونەوەیەدا بۆ ئاگربەستی یەکجارێکی رەزامەندییان نیشان‌داوە.

 لیژنە هاوبەشە سەربازییەکانی لیبیا کە لە پێنج نوێنەر لایەنی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی و پێنج نوێنەری خەلیفە حەفتەر پێک‌هاتوون،  لە دوێنێوە کۆبوونەوەکانیان لە نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێف دەستی‌پێکراوە.

/ا.م





ئەم هەواڵە 3544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad