English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشی نوێی زنجیرە فیلمی Minions بڵاودەکرێتەوە
2020-02-04 [11:44 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای Universal یەکەم ترەیلەری نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Minions بڵاوکردەوە.

 

بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Minions: The Rise of Gruیە و بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.

 

ئەم بەرهەمە تاوەکو ئێستا دوو بەشی لە ساڵی 2010 و 2013 بڵاوکراوەتەوە و دوایین بەشی لە سینەماکاندا یەک ملیار دۆلاری ئەمریکیی تێپەڕکرد و پێشبنی دەکرێت بەشی نوێی داهاتی زۆر لە سینەماکاندا بەدەستبێنێت.

 

فیلمەکە لە نووسینی بریان لینشە و لە دەرهێنانی بێیر کۆڤین و کارێل بالدایە و هەریەک لە ساندرا پۆلۆک و جۆن هام بە دەنگ رۆڵی دوو کارکتەری سەرەکی فیلمەکە دەگێڕن.

 





ئەم هەواڵە 7639جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad