ZNA- ھەولێر
راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن گارس بێل ئامادە نییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پریمەرلیگ .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی ، بێل ئارەزوو دەکات روو لە خولی ئەمەریکی یا چینی بکات و نایەوێت بگەڕێتەوە خولی ئینگلیزی ،چونکە یانەکانی ئینگلتەرا ئامادەنین مووچەیەکی بەرزی پێبدەن.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە بریکاری کارەکانی بێل دەڵێت ، بێل لە یانەی شاھانە ناڕوات، بەڵام بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دەیانەوێت بێل بفرۆشن و زێدان پشتگیری لە فرۆشتنی بێل دەکات.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەڵسوکەوتەکانی بێل بەرپرسانی ریال مەدرید نیگەران دەکات و پێیانوایە کە بێل یانەی ریال مەدرید لە پێشینەی کارەکانی خۆی دانانێت و بە ھۆی زۆری پێکانەکانی ئاستێکی بەرز پێشکەش ناکات.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 994جار خوێندراوەتەوە |