English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: "داعش کۆتایی هاتووە"
2020-02-05 [08:24 AM]

ZNA-هەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی شوبات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێس، وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتاری ساڵانەی خۆی پێشکەشکرد و باسی لە دۆخی ئابووری، سەربازیی، ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، سیستەمی پەروەردە و تەندروستی وڵاتەکەی کرد.
 
دۆناڵد ترەمپ لە بەشێکی گوتارەکەیدا باسی لە لایەنی سەربازیی کرد و گوتی "زۆر خۆشحاڵم کە ئابووری ئەمریکا لە هەموو کات باشترە و هێزی سەربازییمان بنیادنراوەتەوە کە لە هەموو جیهان هێزی وا نییە. مووشەک و کەشتییە جەنگییەکان نوێکراونەتەوە و چەک و تەقەمەنییەکانمان لە ئەمریکا دروست دەکرێن".
 
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریان لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی سەربازیی خەرجکردووە.
 
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێكی دیکەی گوتارەکەی باسی لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبوبەکر بەغدادی کرد و رایگەیاند، سولەیمانی بەرپرس بوو لە کوشتنی خەڵک و سەربازانی ئەمریکا. "لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا زۆر بەخراپی لێمان دا و کوشتمان". 

گوتیشی: "زیاتر لە 20 هەزار میل چوارگۆشە لە عێراق و سووریا لە بندەستی رێکخراوی داعشدا بوو، بەڵام ئێستا 100% کۆتایی هاتووە و ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێکخراوەکەشمان کوشتووە".

ترەمپ گوتی، "پەیامی ئێمە بۆ تیرۆریستان زۆر روونە کە هەرگیز ناتوانن لە دادپەروەری ئەمریکا رزگاریان ببێت". 
 
 لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و سەپاندنی سزاکان بەسەر ئەو وڵاتە، ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر ئێرانییەکان دانوستاندنیان دەوێت دەتوانن پەیوەندی بکەن. ترەمپ باسی لەوەشکرد، ئێران هێشتا بەردەوامە لە پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم.

لە کۆتایی گوتارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، کۆپی گوتارەکەی دڕاند لە بەرامبەر ئەوەی سەرەتا دۆناڵد ترەمپ رەتیکردەوە تەوقەی لەگەڵ بکات.





ئەم هەواڵە 4645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad