English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ 500 كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه‌
2020-02-05 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، 490ی تێپه‌ڕاندووه‌، هه‌روه‌ها دوو كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكا كاره‌كانی بۆ هۆنگ كۆنگ وه‌ستاند به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ژاپۆن كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد دوای ئه‌وه‌ی 10 حاڵه‌تی تووشبوو به‌ هه‌مان ڤایرۆسی تێدا ئاشكرا بوو.

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە 65 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لەسەر خاکی چین گەیشتە 490 کەس و زۆربەیان لە شاری وهان و دەوروبەری بوون.

دوو کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان لە هۆنگ کۆنگ کە نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵدا بووە و سەردانی وهانی کردووە، ئەوی دیکەشیان هەفتەی ڕابردوو بوو لە فیلیپین گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی بە هەمان شێوە سەردانی وهانی کردبوو.

لە ناو چیندا 3887 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوو، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە 24324 کەس.

هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکان ئێرلاینز و یونایتد ئێرلاینز گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هۆنگ کۆنگ ڕاگرت تاوەکو دوای کۆتایی ئەم هەفتەیە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad