English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان داوا له‌ هێزه‌كانی سوریا ده‌كات له‌ شارێك بكشێنه‌وه‌
2020-02-05 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، پێویسته‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌ ئیدلب له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ پشت ئه‌و ناوچانه‌ی خاڵه‌كانی چاودێری توركی لێ بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌كه‌ن ئه‌وا هێزه‌كانی توركیا ده‌ریان ده‌كات.

ئه‌ردۆغان وتیشی، له‌ ئێستادا دوو پێگه‌ی چاودێری توركیا له‌ ئیدلب كه‌وتۆته‌ پشت هێڵه‌كانی حكومه‌تی سوریا.

له‌ 3ی ئه‌م مانگه‌ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، وڵاتەكەی لە پرۆسە سەربازییەكانی لە سوریا بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوە كرد، توركیا وەڵامی ئەو هێرشانەی لە ئیدلیب دەكرێتە سەر هێزەكانیان، دەداتەوە.

ئەردۆغان باسی لەوەش كرد، لە پرۆسەكانمان لە سوریا بەردەوام دەبین، لە ئێستادا پرۆسەی سەربازی لە ئیدلیب بەردەوامە و 40 مۆڵگە بە ئامانج گیراون.

هه‌ر له‌ دوو رۆژی رابردوو لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، ژماره‌ی كوژراوانی توركیا له‌ ئیدلب به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای سوریا بۆ هه‌شت كەس بەرز بوووەوە.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاشكرای كرد، كه‌ وه‌زیری به‌رگری توركیا خه‌لوسی ئاكار رایگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانی توركیا 54 پێگه‌یان له‌ ئیدلب له‌ باكوری رۆژئاوای سوریا بۆردومان كردوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 76 سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا كوژراون.

رۆیته‌رز

 





ئەم هەواڵە 3367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad