English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامنه‌یی: پێش مردنی تره‌مپ سات و سەودای سه‌ده‌ لەنێودەچێت
2020-02-05 [03:35 AM]

​ZNA - هەولێر


عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای‌ ئێران سات‌وسەودای سه‌ده‌ی ئه‌مریكای بۆ ئاشتیی ‌نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به‌ نه‌خشه‌یه‌كی گه‌مژانە ناوبرد و رایگه‌یاند كه‌ به‌ خراپی به‌سه‌ر ئه‌مریكادا ده‌شكێته‌وه‌.

خامنه‌یی، رێبەری باڵای‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران رێککەوتنی سەدەی به‌ پیلانێگڕی ناوبرد و رایگەیاند، پیلانگێڕیی رێككه‌وتنی سه‌ده‌، پێش مردنی تره‌مپ، ده‌مرێت.

عەلی خامنەی رایشیگەیاندووە، ئەم سات و سەودایە ئامانجه‌كانی خۆی ناپێكێت و فه‌له‌ستین موڵكی فه‌له‌ستینییه‌كانه‌ و ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بدات.

ریبەری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خه‌رجكردنی پاره‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ سه‌رناخات و دواجار ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گه‌مژانه‌یه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ به‌سه‌ر ئه‌مریكا ده‌شكێته‌وه‌.

سات و سەودای سەدە کە لەلایەن جەرد کۆشتەری زاوای دۆنالد ترامپەوە ئامادە کراوە، هەفتەی رابردوو لە لایەن دۆنالد ترمەپەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان موسوڵـمان جوولەکە لە فەلەستین و ئیسرائیل راگەیەندرا. بەڵام رێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی عەرەب بەهۆی ناساندی شاری قودس بە پایتەختی ئیسرائیل و پەرپێدانی شارۆچکە جوولەکە نشینەکان بەرەوڕووی پرۆژەکە بوونەوە و قبووڵیان نەکرد.





ئەم هەواڵە 3475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad