English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ بێتاوان دەرچوو
2020-02-06 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


 

دۆناڵد ترەمپ  دادگاییکردنەکەی لە ئەنجومەنی سینات بردەوە و ئەنجومەنەکە لە دوو دەنگدانی جیادا بڕیاری دا دۆناڵد ترەمپ لەو دوو تۆمەتەی ئاراستەی کرابوون بێ تاوانە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمەتبارکرابوو بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کۆسپ خستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێس. لە 18ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە زۆربەی ئەندامەکانی دیموکراتن دەنگی دا لە بەرژەوەندی لەکارلابردنی دۆناڵد ترەمپ، بەڵام ئەنجومەنی سیناتی کۆماری بە پێچەوانەوە دەنگی دا لە بەرژوەندی دۆناڵد ترەمپ و بێتاوان دەرخستنی لە هەردوو تۆمەتەکە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، سیناتۆرەکانی ئەنجومەنی سینات بە 52 دەنگ بەرامبەر 48 دەنگ لە بەرژوەندی بێتاوانی دۆناڵد ترەمپ دەنگیان دا لەسەر تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، تەنیا سیناتۆر میت رامنی کۆماری لەگەڵ هەموو سیناتۆرە دیموکراتەکان لە بەرژوەندی تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپ بەم تۆمەتە دەنگی دا.
سەبارەت بە تۆمەتەکەی دیکە کە ئەویش کۆسپ خستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێس بوو، ئەنجومەنی سینات بە 53 دەنگ بەرامبەر 47 دەنگ لە بەرژەوەندی بێتاوانی دۆناڵد ترەمپ دەنگی دا، بەڵام سیناتۆر میت رامنی لەم دەنگدانەدا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ دەنگی دا.
بەپـێی دەستوری ئەمریکا دەبێت دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی سینات دەنگ لە دژی سەرۆک بدات تا بە تاوانبار دابنرێت، واتە لانیکەم 67 سیناتۆر لە کۆی 100 سیناتۆرەکە دەنگ لە دژی دۆناڵد ترەمپ بدەن.





ئەم هەواڵە 3418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad