English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... فرۆكه‌یه‌ك به‌ 183 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌
2020-02-06 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به‌ 183 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ ئه‌سته‌مبۆل كه‌وته‌ خواره‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ پارێزگاری ئه‌سته‌نبول رایگه‌یاند، له‌و رووداوه‌دا سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٧٤ گه‌شتیار و شه‌ش کەس لە تیمی فڕۆكه‌وانی برینداربوون.

پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا رایگەیاند كه‌ به‌هۆی ده‌رچوونی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ رێڕه‌وی خۆی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه‌ كۆگچه‌ن ٧٤ گه‌شتیار و شه‌ش کەس لە تیمی فڕۆكه‌وانی برینداربوون و گوتی: ''بریندارانمان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاوه‌ له‌ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیاریكراو خراونه‌ته‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه‌. چوار له‌ برینداره‌كانمان برینه‌كه‌یان كه‌مێک قورسه‌، بریندارانی دیكه‌مان باری ته‌ندروستیان جێگیره‌''.

عه‌لی یه‌رلیكایا له‌ لێدوانێکیدا له‌ هۆڵی كۆنفرانسی VIPی فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه‌ كۆگچه‌ن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كاتژمێر ١٨:١٩، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس كه‌ گه‌شتی نێوان ئیزمیر-ئیستانبوڵی ئه‌نجام ده‌دا، له‌میانی نیشتنه‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه‌ كۆگچه‌ن له‌ رێڕه‌وی خۆی لایداوه‌.

پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ دوا به‌ دوای رووداوه‌كه‌ ناوه‌ندی قه‌یرانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستی به‌ كاركردووه‌ و گوتی: "تیمی ته‌ندروستی به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له‌، ئاگركوژێنه‌وه‌ و ئافاد به‌ده‌م رووداوه‌كه‌وه‌ چوون بۆ گواستنه‌وه‌ی ‌تێكڕای سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت كه‌ ١٨٣ كه‌س بوون و پێكهاتبوون له‌ ١٧٥ گه‌شتیار، دوو منداڵی ساوا، دوو فڕۆكه‌وان و چوار کەس لە تیمی فڕۆكه‌وانی‌''.

عه‌لی یه‌رلیكایا هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌و رووداوه‌دا سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و گوتی: ٧٤ گه‌شتیار و شه‌ش کەس لە تیمی فڕۆكه‌وانی برینداربوون. بریندارانمان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاوه‌ له‌ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیاریكراو خراونه‌ته‌ ژێر چاره‌سه‌ره‌وه‌. چوار له‌ برینداره‌كانمان برینه‌كه‌یان كه‌مێک قورسه‌، بریندارانی دیكه‌مان باری ته‌ندروستییان جێگیره‌. لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه‌.

 

aa





ئەم هەواڵە 3487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad