English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌وەزیرانی نوێی عێراق توندی‌وتیژی دژ بە ناڕازیانی شەرمەزار کرد
خوێندکارانی بەغدا تێکەڵی خۆپێشاندەران بوون
2020-02-06 [07:20 AM]

​ZNA - هەولێر


محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک‌وەزیرانی نوێی عێراق توندی و تیژییەکانی شەوی رابردووی شاری نەجەفی شەرمەزار کرد.

شەوی رابردووهێرشی چەکداران سەر خۆپێشاندەران لە شاری نەجەفی باشووری عێراق لانیکەم حەوت کوژراوی لێکەوتەوە.

عەلاوی گوتی هێرشی ئەم دواییە بۆسەر خۆپیشاندەران راسپاردنی ئەوی بۆ رێکخستنی حکومەتی داهاتوو دەخاتە مەترسییەوە.

شەوی رابردوو کاتێک گروپێک خەریک بوون خێوەتەکانی ناڕازییان لە شاری نەجەف کۆبکەنەوە، تەقەیان لە خۆپێشاندەران کرا.

دەگوترێت چەکدارانی سەر بە موقتەدا سەدر کە بە کڵاوشینەکان ناویان دەرکردووە، تەقەیان لەخۆپیشاندەران کردووە.

 موقتەدا سەدر کە پێشترێ پشتگیریی له خۆپێشاندارانی دژ بە حکومەت دەکرد، ئێستا دوای راسپاردنی عەلاوی بۆ دامەزراندنی کابینەی نوێ، پشتی عەلاوی دەگرێت.

 





ئەم هەواڵە 3076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad