English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ... بەهۆی كەشتیە بازرگانیەكان هۆشداری دەدرێت لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
2020-02-08 [07:55 AM]

ZNA – هەولێر


په‌رله‌مانتارێكی عێراقی هۆشداری له‌ ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات، ئەمەش بەهۆی هاتنی كەشتی بارهەڵگری بازرگانی بە كارمەندی چینی و فلیپینی بۆ بەرندەری ئوم قەسری بەسرا.

جه‌مال محه‌مه‌داوی، په‌رله‌مانتاری عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، هاتنی كه‌شتی بارهه‌ڵگری بازرگانی، به‌ تاقمی چینی و فلیپینی بۆ به‌نده‌ری ئوم قه‌سری به‌سره‌، مه‌ترسیداره‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێویسته‌ رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر.

ئەو روونیشی ده‌كاته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌ تیمی ئه‌و كه‌شتیانه‌ كه‌ فلیپینی و چینین هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بن، به‌و شێوه‌یه‌ش ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ته‌واوی عێراق ده‌گوازرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌ندێك وڵات چوونی كه‌شتی بارهه‌ڵگری چینی بۆ به‌نده‌ره‌كانیان راگرتووه‌ له‌ ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌شتیانه‌ به‌بێ هیچ چاودێری و پشكنینێكی پزیشكی دێنه‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر.

داواش ده‌كات وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق به‌ په‌له‌ رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر و لێژنه‌ی ته‌ندرووستی پێویست له‌ به‌نده‌ره‌كه‌ جێگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ كه‌سانی بیانی و تاقمی كه‌شتییه‌كان بكه‌ن كه‌ دێنه‌ به‌نده‌ره‌كه‌.

 





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad