English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم لە ووڵاتان دەكات
2020-02-08 [08:10 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی فەرەنسا لەئەگەری دروست بوونی مەترسی لەسەر بەرژوەندییەکانی وڵاتەکەی ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم دەکات، داواش لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات، پێکەوە ستراتیژیەتی بەرگری دابڕێژن.

سەرۆكی فەرەنسا گوتی: "دوای کۆتاییھاتنی رێککەوتنی چەکی ئەتۆمی مەودا مامناوەند فەرەنسا دەیەوێت گفتوگۆیەکی جدی و چڕ و پڕ بکرێت و قسەی ئەوروپییەکانیش بە ھەند وەربگیرێت، بە ئامانجی دڵنیایی و سەقامگیری و پاراستنی خۆیان.

ئەو گوتیشی:  با بە روونی بڵێم ئەگەر گفتوگۆیەکی فراوانی لەوشێوەیە رێکخراو و وڵاتێک رێگری لێکرد، ئێمە دانانیشین و چاوەڕێ بین، ئەگەر سەرۆکی وڵاتێک ھێز و پابەندی فەرەنسا بە کەم سەیر بکات و چاوی لەوەبێت زیان بە بەرژەوەندییەکانمان بگەیەنێت، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەبێ ئەوە بزانێت کە توانای چەکی ئەتۆمی ئێمە ئەوەندە ھەیە کە بتوانێ زیانی زۆر گەورەیان بە شادەماری ھێزی ئابووری و سیاسی و سەربازییان بگەیەنێت".

ماكرۆن  روونیشی كردەوە، "ئەگەر بەرژوەندییەکانمان بکەونە بەر ھەڕەشە، دەکرێ بژاردەی سەربازیی رێگەمان بێت بۆ گفتوگۆ، چەکی ئەتۆمیش دوا بژاردەی ئێمە و بەردی بناغەی ئاسایش و گەرەنتیکار و پارێزەری بەرژوەندییەکانمانە".

 





ئەم هەواڵە 3301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad