English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا بنكەیەكی سەربازی لە حەسەكە دروست دەكات
2020-02-08 [08:25 AM]

ZNA – هەولێر


روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان دروستدەکات.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە گەڕەکی گوێران لە باشووری پارێزگای حەسەکە کردووە.

روانگەی سووری روونیکردووەتەوە، شوێنی دروستکردنی بنکە سەربازییەکە پێشتر بنکەیەکی بەرگری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ھاوكات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردسیان، ئەمەریكا بەشێك لە ھێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان كشاندبووەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 2659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad