English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سپۆرت داهاتووی مێسی یەکلاییکردەوە
2020-02-08 [08:53 AM]

ZNA- ھەولێر


 


لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی یانەی بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەنگۆی بەجێهێشتنی یانەکەی پێشاندا، دوای ئەو کێشانەی لە ماوەی رابردوودا لەنێوان ئەو و ئێریک ئەبیدال روویاندا.

مێسی هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئێریک ئەبیدال بەریەککەوتنێک لەنێوانیاندا روویدا، دوای ئەوەی ئەبیدال هەندێک یاریزانی بە کەمتەرخەم ناوبرد و مێسیش وەڵامی قسەکانی، سکرتێری هونەری یانەکەی بە تووندی دایەوە و گوتی، کاتێک باسی یاریزانی کەمتەرخەم دەکرێت پێویستە ناوی یاریزانەکە بهێنرێت.

ئەم کێشەیەی نێوان مێسی و ئەبیدال بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە مێسی بیر لەبەجێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە، بەتایبەت کە گرێبەستەکەی لە کۆتاییهاتن نزیکدەبێتەوە.



تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت لەسەرچاوەیەکی نزیک لە مێسی رایگەیاندووە، لیۆ سەرەرای ئەو ناکۆکییەی لەنێوان ئەو و ئەبیدال هەیە دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە، بەلای کەمەوە دەیەوێت رێزی گرێبەستەکەی بگرێت و تاوەکو کۆتاییهاتنی لە یانەکە بەردەوامبێت

گرێبەستی لیۆ هاوینی 2021 لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتاییدێت، بەڵام بەندێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە هاوینی رێگەی پێدەدات لە یانەکە بڕوات ئەگەر خۆی بیەوێت.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دەنگۆی زۆریان لەبارەی رۆیشتنی مێسی بڵاوکردووەتەوە و ناوی یاریزانەکە بەچەند یانەیەکی جیاوازەوە بەستراوەتەوە.

 

رووداو

 





ئەم هەواڵە 694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad