English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤایرۆسی كۆرۆنا... ژمارەی مردووان حەوت سەدی تێپەڕاند، یەکەم هاوڵاتی ئەمەریكی گیان لەدەستدەدات
2020-02-08 [04:20 AM]

ZNA - هەولێر


 

ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا حەوت سەد كەسی تێپەڕاند و بەپرسانی ئەمەریکاش رایانگەیاند، پیاوێکی ئەمەریکایی تەمەن 60 ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، ئەمەش یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوی مردنی نا چینی بێت.

لە کاتێکدا زۆرینەی هەرە زۆری حاڵەتەکان لە چینە، بەڵام ئەو ڤایرۆسە لە نزیکەی 24 وڵاتی جیهانیشدا بڵاوبۆتەوە و لە دواین ڕاگەیاندنەکانیشدا پشتڕاست کراوەتەوە 5 هاووڵاتی بەریتانی لە هاوینە هەوارێکی فەرەنسا توشی ڤایرۆسەکە بوون.

گوتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە چین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، پیاوە ئەمەریکاییەکە ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری ئوهانی نێوەندی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە. گوتەبێژەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە" ئێمە لە دڵەوە هاوخەمی خۆمان بۆ خێزانەکەی دەردەبڕین و لەپێناو ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەکانی خێزانەکەی هیچ زانیارییەکی زیاتر نادەین."

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆنیش دەڵێت ئەو پیاوە ژاپۆنیەی کە لە شەستەکانی تەمەنیدا بوو و بەهۆی هەوبوونی سییەکانی لە ئوهان لە نەخۆشخانە بوو، پاش دووچاربوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی ڕۆژی شەممە ژمارەی ئەو کەسانەی لە چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 722 کەس .

 

voa





ئەم هەواڵە 2764جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad