English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان باشن یان خراپ
2020-02-08 [11:25 AM]

ZNA-هەولێر



پسپۆڕانی نه‌خۆشییه‌ هه‌ناوییه‌كان ده‌ڵێن: كاتێك به‌ رێژه‌ی زیاتر له‌ پێویست و دوای ده‌ركه‌وتنی هه‌ر چه‌شنه‌ كێشه‌ و نه‌خۆشییه‌ك حه‌پ و چاره‌سه‌ره‌ ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان به‌كارده‌هێنین، به‌كتریاكان به‌هێزترده‌بن، هێزی به‌رگری جه‌سته‌ لاواز ده‌بێت و ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان.

به‌ هێزبوونی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و گیان له‌ده‌ستدانی له‌ جیهاندا.

ئه‌و پسپۆڕانه‌ ده‌ڵێن: "چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌نتی بایۆتیك (دژه‌ زینه‌دیی)-یه‌كان  زۆر گرنگه‌ و ئێمه‌ نابێت بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ پزيشكی پسپۆڕ به‌كاریانبهێنین و ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌نتی بایۆتیكه‌كان هیچكات په‌تا و سه‌رمابوون، ئه‌نفلەوەنزا و سه‌رئێشه‌ چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، بۆیه‌ باشتروایه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی پاییز و سارد و سه‌رمادا، ده‌رزی به‌رگری له‌ ئه‌نفله‌وه‌نزا لێبده‌ین و ئیتر پێویستمان به‌ ئه‌نتی بایۆتیك نابێت".





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad