English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌سووده‌كانی خواردنی تۆوی گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌
2020-02-09 [09:48 AM]

ZNA-هەولێر


دكتۆره‌ تامارا برۆنتسیڤا پسپڕی خۆراكی ڕوسی ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كات تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ بخۆن چونكه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی.

 

ئه‌م پسپۆڕه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ڕادیۆی" سپۆتینك" ده‌ڵێت" له‌ناو تۆوی گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌دا بڕێكی زۆر له‌ ڤیتامین E هه‌یه‌ كه‌ توانای پاراستنی خانه‌كانی له‌شی هه‌یه‌ له‌ پیر بوون ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت.

 

ڤیتامین E  یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاتانه‌ی‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ جوان مانه‌وه‌ی‌ قژ و نینۆك و پێست و له‌ناوی تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌دا ئه‌م ڤیتامینه‌ و مس هه‌یه‌ كه‌ بۆ شانه‌كانی ئێسك زۆر گرنگه‌ و كالۆرییه‌كی باش به‌ له‌شیش ده‌به‌خشێت.

 

ئه‌م پسپۆڕه‌ی‌ خۆراك ده‌ڵێت" له‌ناو 100 گرام له‌ تۆوی گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌ 600 كالۆری هه‌یه‌ و هۆكاری ئه‌مه‌ش بوونی بڕێكی زۆره‌ له‌ چه‌وری له‌ناویدا به‌ڵام باشتر وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه‌ كه‌متر گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ بخۆن.

 

باشتریش وایه‌ له‌كاتی توشبوون به‌ هه‌وكردنی په‌نكریاس گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ نه‌خورێت چونكه‌ مس هه‌یه‌ و و ئه‌وانه‌ش كه‌ نه‌خۆشی ویلسۆن كۆنۆڤالۆف" نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌ییه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ جه‌سته‌ ناتوانێت مس و ئه‌و پرۆتینانه‌ش كه‌ له‌ناویدا مس هه‌یه‌ بیكات به‌ مادده‌ی‌ خۆراكی دیكه‌ له‌ش سوودی لێ وه‌ربگرێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت گوڵوبه‌ڕۆژه‌ بخۆن.





ئەم هەواڵە 3304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad