English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری خامنەیی: ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هاتووە
2020-02-09 [12:03 PM]

ZNA - هەولێر


راوێژكاری عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئەمریكا لە عێراق و سوریا  کۆتایی ھاتووە و لە ئەفغانستانیش دەردەكرێن.

عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری دەرەوە لە چلەی ماتەمینی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، دوای كوژرانی سولەیمانی دروشمی دژی ئەمریكا و ئیسرائیل لە عێراقیش دەبیسترێت و ئەمە سەرەتای دەركردنی ئەمریكا لەم وڵاتانەیە.

ویلایەتی دەڵێت كۆتایی بە مانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا ھاتووە و لەداھاتووییەكی بەم نزیکانە لەرێگەی موجاھیدنی ئەفغانستانەوە دەبێ ئەفغانستانیش جێ‌بهێڵێت.

 





ئەم هەواڵە 3172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad