English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نزیكه‌ی 100 كه‌سی تر به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
2020-02-10 [06:54 AM]

ZNA – هه‌ولێر


لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند، 99 كەسی دیكە لەو وڵاتە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسه‌كه‌ 40 ھەزار كەسی تێپەڕاند.

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین ئاماری رۆژانەی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، 99 كەسی دیكە لەو وڵاتە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، بەمەش رێژەی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 910 كەس.

ئاماژەی بەوەش كردووە، سێ ھەزار و 60 كەسی دیكە ڤایرۆسەكەیان گرتووە و بەمەش رێژەی ئەو كەسانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسەكە بوونە، گەیشتە 40 ھەزار و 235 كەس لە تەواوی چین.

بەپێی ئامارەكان، ئێستا 40 ھەزار و 554 كەس لە 29 وڵاتی جیھان گیرۆدەی ڤایرۆسەكەن و سێ ھەزار و 331 كەسیش لە ڤایرۆسەكە رزگاربوونە و چارەسەری پزیشكیان بۆكراوە.

ئەمڕۆ دوای دوو مانگ لە دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشێك لە كرێكارانی كارگە و فەرمانبەران كاریان دەستپێكردەوە و گەرانەوە سەر كار و حكوومەتی چینیش بەشێك لەو بەربەستانەی ھەڵگرتبوو، كە بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گرتبوونیە بەر.

 





ئەم هەواڵە 3088جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad