English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێو مەترسیی تووشبوون بە ئەڵزهایمەر کەمدەکاتەوە
2020-02-10 [01:29 AM]

ZNA-هەولێر



توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکی راش لە کالیفۆرنیا دەریخستووە خواردنی ئەو خۆراکانەی ماددەی فڵاڤۆنۆیدەکانیان تێدایە مەترسیی تووشبوون بە ئەڵزهایمەر کەمدەکاتەوە.

لە نوێترین توێژینەوەدا پزیشکە ئەمریکییەکان پەیوەندییان دۆزیوەتەوە، لەنێوان خواردنی ئەو خۆراکانەی بە فلاڤۆنۆیدەکان دەوڵەمەندن و کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر و ئەنجامی توێژینەوەکەش لە جۆرناڵی (Neurology) بڵاوکراوەتەوە.

د. تۆماس هۆڵەند، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە لە سکوڵی پزیشکی راش لە کالیفۆرنیا دەڵێت، "ئێمە دەمانەوێت ئەو خۆراکانە بدۆزینەوە کە یارمەتی تەندروستهێشتنەوەی مێشک دەدەن، بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا سوود لە پێکهاتەکانیان وەربگرین بۆ رێگەگرتن یان چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییانەی پەیوەست بە کۆئەندامی مێشک و دەمار."

پزیشکانی سکوڵە پزیشکییەکە دەڵێن، فلاڤۆنۆیدەکان ئەو ماددانەن کە کاریگەری دژە هەوکردنیان هەیە بۆیە بەگشتی بۆ مێشک بەسوودن و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە کەمدەکەنەوە.

ئەو خۆراکانەی بە ماددەی فلاڤۆنۆیدەکان دەوڵەمەندن بریتین لە، سێو، هەرمێ، سپێناخ و کاڵەک





ئەم هەواڵە 6895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad