English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزێكی ئەمەریكی گەیشتە بنكەی عەین ئەسەد
2020-02-10 [11:47 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە چەند سەرچاوەیەكی سەربازی و هۆزەكان رایانگەیاند، چەند تیمێكی گەورەی ئەمەریكی گەیشتنە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

ئەو سەرچاوانە وتیان، ئەو تیمانە سەر بە "تیمی ئەندازیاری ئەمەریكی"ن، بۆ نۆژەنكردنەوە و بنیاتنانی پێگەی نوێی گەورەتر بنكەی سەربازییەكە هاتوون، بۆ ئەوەی لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێك پارێزراو بن.

باسیان لەوە كرد، فرۆكەی سەربازی و مەدەنی زەبەلاح ئەو هێزانەی لە شوێنێكی نادیارەوە بۆ بنكەكە گواستووەتەوە.

هەر ئەو سەرچاوانە ئاشكرایان كرد، سوپای عێراق خۆی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی لە چەند پارێزگایەك لەوانە ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین و پارێزگاكانی باشور ئامادە دەكات، باسیان لەوەش كرد، ئەو پرۆسەیە بۆ راوەدونانی ئەندامە پەرشوبڵاوەكانی داعش لە بیابانەكانی نەینەواوە دەست پێدەكات ناوچە سنورییەكانی عێراق بەبیابانی كەربەلا و ئەنبار تاكو سەماوە درێژ دەبێتەوە.

هەر بەپێێ ئەو سەرچاوانە، ئەو پرۆسەیە لە چەند رۆژی كەمی داهاتوو دەست پێ دەكات.

 

ئەلعەرەبیە





ئەم هەواڵە 2830جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad