English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی میسر داوای رێکخستنی هێزی هاوبەشی ئەفریقیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات
2020-02-10 [01:53 AM]

​ZNA - هەولێر


عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، له‌ ده‌ستپێكی كاره‌كانی کۆبوونەوەی لوتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌فریقیا داوای رێکخستنی هێزێکی هاوبەشی ئەفریقیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەکات.

سیسی لەم کۆبوونەوەیەدا کە له‌ ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌سیوپیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتی: په‌ره‌سه‌ندنی ململانێ و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرو توندوتیژییه‌كان له‌ سه‌قامگیریی کیشورەکە‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌.

سەرۆک‌کۆماری میسر هەروەها  ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ میوانداری كردنی کۆبوونەوەکەی گەورەی دی کەی ئه‌فریقایی تایبه‌ت به‌ گفتوگۆ و پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌ت و هاوبه‌ش  بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تۆكمه‌تركردنی ئاشایش و ئاشته‌وایی له‌ ئه‌فریقیا لە ئافریقا دەربڕی.

سه‌رۆكی میسر داوای كردووه‌، پێشنیازه‌كه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ئاشته‌وایی ئه‌فریقیا و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌فریقی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن‌.





ئەم هەواڵە 3112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad