English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بودجه‌ی تایبەت بە بەروڕووبووەنەوەی سیاسەتەکانی ئێران تەرخان دەکات
2020-02-11 [12:44 PM]

ZNA - هەولێر


كۆشكی سپی بودجەیەكی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانە سەربازییەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە تەرخان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا له‌ پرۆژه‌ بودجه‌ی پێشنازكراوی ساڵی 2021 بودجەیەكی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران كردووە.

لەم بەرنووسەی بودجەیەدا زیاتر لە یەك ملیار و 195  ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە رۆژھەڵاتی نێوەڕاست تەرخان كراوە  و ئەم بوودجەیەش بۆ ئەوەیە بتوانن لەبەرانبەر ھەڕەشەكانی ئێراندا خۆیان بپارێزن.

بەپێی ئەم هەواڵە بەشێک لە بودجەکە  بۆ كەمكردنه‌وه‌ی كاریگەریی سیاسەتەكانی ئێران لە ناوچەکەدا کەڵکی لێ‌وەردەگیرێت.

 





ئەم هەواڵە 2026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad