English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا ڤاڵانتاین بۆ بەرژەوەندیی ئابووریی خۆی دەقۆزێتەوە
2020-02-11 [12:52 PM]

ZNA - هەولێر


دەستەی هەناردەکاری رووەکەکانی جوانکاریی تورکیا رایگەیاند، 60 ملیۆن گوڵیان بە بۆنەی رۆژی خۆشەویستیەوەهەناردەی 50 وڵات کردوە.

ئیسماعیل یێڵماز سەرۆکی دەستەی هەناردەکاری رووەکە جوانکارییەکانی تورکیا رایگەیاند، هەناردەی گوڵ بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی لە ئەمساڵدا بۆ 60 ملیۆن گوڵ بەرزبووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2018 نزیکەی 54 ملیۆن گوڵیان بەم بۆنەیەوە بۆ دەرەوە هەناردەکردووە.

ئیسماعیل یێلماز دەڵێت، 50 وڵاتی وەک  هۆڵەندا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، رۆمانیا، ئۆکراینیا گوڵیان لە تورکیا کڕیوە و گوتیشی بەهای هەناردەکان گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار.

بە گوتەی ئیسماعیل یێلماز، 90% ئەم گوڵانە لە ویلایەتی ئەنتاڵیا بەرهەمدەهێندرێن و ساڵانە 50 ملیۆن گوڵ بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی لە بازاڕەکانی نێوخۆ ساخ دەکرێنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 7708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad