English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ھێرشبەرێکی دیکە دەھێنێتە ریزەکانی 
2020-02-11 [04:49 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنە لە ھەوڵدایە گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێک مۆربکات بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی لویس سوارێز لە ھێلی پێشەوەی یانەی کەتەلۆنی. 


بەشێک لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بیر لەوە دەکەنەوە لە ماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ نەبیل فەقیر ھێرشبەری یانەی ریال بێتس مۆربکەن . 

نەبیل فەقیر یەکێکە لە ھێرشبەرە ئاست بەرزەکانی خولی ئیسپانی و لە دوایین یاریشی لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و گۆڵێکێشی تۆمارکرد پێش ئەوەی لە خولەکی ٧٩ی یارییەکە بە کارتی سوور دەربکرێت. 

یانەی بەرشەلۆنە کێشەی لەھێلی ھێرشبەر ھەیە ، چونکە سوارێز پێکانی ھەیە و دیمبلی جارێکی دیکە تووشی پێکان ھاتەوە و بەپێی یاساکانی فیفا یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی دیکە مۆربکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad