English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..دیمبلی بۆماوه‌ی شەش مانگ لەیاریگاكان دور دەکەوێتەوە
2020-02-12 [06:12 AM]

ZNA - ھەولێر


یانەی بەرشەلۆنە لەبەیان نامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە عوسمان دیمبلی فەرەنسی و هێرشبەری یانەکەی بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە شەش مانگ لەیاریگاکان دوردەکەوێتەوە.

 

بارسا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌ نوسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتووی  له‌ لایه‌ن دكتۆر لاسی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا، عوسمان دیمبلی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 مانگ له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وه‌ته‌وه‌.

 

به‌ پێی یاساییه‌كی فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، كه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاریزانێكی 5 مانگ به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ ده‌توانێت یاریزانێك له‌ ناوه‌خۆی ئیسپانیا یاخوود یاریزانێكی بێ یانه‌ بكرێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا له‌ لالیگا یاریی بكات، بۆیه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ئێستادا ده‌توانێت یاریزانێك بۆ شوێنی دیمبلی له‌ لالیگا یان یاریزانێكی بێ یانه‌ بكڕێت.

 

هه‌ر به‌م هویه‌ش، یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ یۆروی 2020 .





ئەم هەواڵە 1693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad