ZNA-هەولێر کۆمپانیای دانەغاز لە راپۆرتی ساڵانەی ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2019 کۆمپانیاکە لە جیهان بڕی 157 ملیۆن دۆلاری قازانجکردووە. لە هەرێمی کوردستانی، بە رێژەی 18% بەرهەمی زیادی کردووە و 40 ملیۆن دۆلاریش داهاتی هەبووە. هەروەها، لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو، بەرزترین ئاستی قازانجی تۆمارکردووە.
د. پاتریک ئاڵمان، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە لەو بارەوە دەڵێت، بە نزیکەی دووهێندە، قازانجمان زیادی کردووە ئەمەش بەهۆی زیادکردنی بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت: "کاری کۆمپانیاکەمان لە رووی بەرهەم و هەناردەوە تا ساڵی 2022 زیاتر دەکەین بەجۆرێک بڕی بەرهەم لە 400 ملیۆن پێ سێجا بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، کۆمپانیایەکە لە هەردوو کێڵگەی خۆرمۆر و چەمچەماڵ کارەکانی پەرەپێدەدات بەجۆرێک لە کێڵگەی خۆرمۆر تا ساڵی 2023 رێژەکە بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، کۆمپانیاکە لە رێگای کۆمپانیای پیارل پێترۆلیۆم، دوو بیری لە خۆرمۆر و بیرێکی دیکەی لە چەمچەماڵ تەواو کردووە.
لەبارەی شایستە داراییەکانیش، کۆمپانیاکە نووسیویەتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی شایستە داراییەکانی داوەتە کۆمپانیاکە بۆ ئەو ساڵە.
ئەم هەواڵە 7948جار خوێندراوەتەوە |