English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرێك: ئه‌نده‌نوسیا ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ داعش كردوه‌، وه‌رناگرێته‌وه‌
2020-02-12 [11:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری هه‌ماهه‌نگ بۆ كاروباری ئاسایشی ئه‌ندونیسیا، مه‌حفوز ئێم دی وتی، جاكارتا بڕیاری داوه‌ ئه‌و 700 كه‌سه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌ و چوونه‌ته‌ ریزه‌كانی رێكخراوی داعش له‌ سوریا و وڵاتانی دیكه‌، وه‌ریان ناگرێته‌وه‌.

وتیشی، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی ئاسایشی 267 ملیۆن كه‌س به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مسۆگه‌ر بكات.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات، زانیاری زۆر ورد له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندونیسیایانه‌ی چوونه‌ ریزه‌كانی داعش وه‌ربگرێت، ره‌نگه‌ رێگه‌ی به‌و منداڵانه‌ بدات كه‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیان ته‌واو نه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ش كاتێك بڕیار ده‌دات كه‌ هه‌ر حاڵه‌تێك به‌ته‌نیا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad