English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا به‌راشكاوی ده‌ڵێت توركیا پابه‌ندنی رێكه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به‌ سوریا نابێت
2020-02-12 [11:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وته‌بێژی كرملن وتی، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ سوریا بۆ له‌كارخستنی توندڕه‌وانی پارێزگای ئه‌دلب له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و وڵاته‌ پابه‌ند نابێت.

دیمتری بیسكۆڤ وته‌بێژی كرملن رایگه‌یاند، تاكو ئێستا مۆسكۆ پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ واژوو كراوه‌، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی پێی وایه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ ئدلب ئه‌نجام ده‌درێن جێگه‌ی قه‌بول كردن نییه‌، دژی رێككه‌وتنه‌كانی توركیا و روسیایه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كرملن رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی كورتی كرملندا سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، پۆتین و ئه‌ردۆغان جێبجێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی توركی و روسی سه‌باره‌ت به‌ سوریا به‌ گرنگ زانی.

له‌ هه‌مان كاتدا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌، پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ سوریا له‌ رێگه‌ی ئاژانسه‌كانی په‌یوه‌ندیدا به‌رده‌وام بێت.

 





ئەم هەواڵە 2980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad