English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌نگافوره‌... كارمه‌ندی بانكێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، سه‌دان كارمه‌ند بانكه‌كه‌یان پێ چۆڵ كرا
2020-02-12 [12:41 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بانكی دی بی ئێس "DBS" فه‌رمانی دا 300 كارمه‌ندی بانكه‌كه‌یان یه‌كێك له‌ نهۆمه‌كان چۆڵ بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.

كرێكارانی نهۆمی 43 له‌ تاوه‌ری "مارینا بای" كه‌ به‌ سه‌نته‌ری دراوی داده‌نرێت، نامه‌یه‌كیان پێگه‌یشت، باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ له‌ نهۆمه‌كه‌تان ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌ و دڵنیا بووه‌ته‌وه‌، داوایان لێكرا له‌ ماڵه‌وه‌ كار بكه‌ن تاكو نهۆمه‌كه‌ پاك ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریشیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌ كردوه‌، دیاری ده‌كرێن.

كارمه‌ندی نهۆمه‌كانی دیكه‌ هیچ په‌یامێكیان بۆ چۆڵكردنی باڵه‌خانه‌كه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی بانكه‌كه‌ كه‌ره‌سته‌ی پێویست و ده‌مامك و پێداویستی خۆپارێزیان پێبدرێت.

له‌ حه‌وتی فه‌برایه‌ری رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌نگافوره‌، باری ئاماده‌باشی ره‌نگی پرته‌قالیان راگه‌یاندوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ئاسته‌یه‌ كه‌ له‌ 2003 بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای "سارس" راگه‌یه‌نرا.

به‌رزترین ئاستی ئاماده‌باشی سووره‌، ئامه‌ژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

 

RT





ئەم هەواڵە 2992جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad