English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌و خۆراكانه‌ خۆت له‌ ئه‌لزه‌هایمه‌ر بپارێزه‌
2020-02-12 [10:21 AM]

ZNA ــ هەولێر


نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر "بیركۆڵی"، یه‌كێكه‌ له‌ ترسناكترین نه‌خۆشییه‌كان كه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بێت به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچووان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زوو نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت و نیشانه‌كانی بناسیته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانین له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند خۆراكێكیشه‌وه‌ پرۆسه‌ی خۆپاراستن به‌هێزتر بكه‌ین.

ماڵپه‌ڕی "brightside"ی به‌ریتانی چه‌ند خۆراكێكی ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ خۆراكی مێشكن و پێویسته‌ بخورێن، چونكه‌ بیركردنه‌وه‌ به‌هێز ده‌كه‌ن و له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ریش ده‌تپارێزن، ئه‌مانه‌یش ئه‌و خۆراكانه‌ن:

ئەم جۆرە خۆراکانە مێشک بەهێزتر دەکات

یه‌كه‌م - توو: دوای ئه‌نجامدانی سه‌تان توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌تووه‌ توو یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خۆراكه‌كان بۆ مێشك و ئه‌گه‌ری تووشبوونیش به‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

دووه‌م - سه‌وزه‌: سه‌وزه‌وات گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و به‌تایبه‌ت مێشك، چونكه‌ بڕێكی زۆر ڤیتامین و ماده‌ خۆراكییه‌كان و ریشاڵه‌كانی تێدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش مێشك به‌ ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌.

سێیه‌م - باده‌م: یه‌كێك له‌ باشترین جۆری چه‌ره‌سات بۆ مێشك باده‌مه‌، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین ئی كه‌ مێشك به‌هێز ده‌كات و بیر تیژتر ده‌كات.

چواره‌م - به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوون و خۆ به‌ دوورگرتن له‌ زه‌یته‌كانی تر.

پێنجه‌م - به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ ژه‌مێك ماسی بخۆ.





ئەم هەواڵە 7327جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad