English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆدریچ ریال مەدرید جێدەھێلێت 
2020-02-12 [04:24 AM]

ZNA- ھەولێر



لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینەی داھاتوو یانەی شاھانە جێدەھێلێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بۆندی  مۆدریچ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەھاوینی ٢٠٢١  کۆتایی دێت و یانەی شاھانەش ئامادە نییە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، مۆدریچ بۆندی لە یانەی ئەنتەرمیلان ئیتاڵی و یانەی ئەنتەر مەیامی ئەمەریکی بۆ ھاتووە و دەچێتە یەکێک لەم دوو یانەیە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەھۆی ھەڵکشانی لەتەمەنەوە ئاستی مۆدریچ دابەزیووە و زێدانی راھێنەر ئارەزوو دەکات زیاتر بە پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەستێت و پێکھاتەیەکی تۆکمەتر بۆ ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانە دروست بکات، لەبەر ئەمە رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر رۆیشتنی مۆدریچ . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad