English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Birds of Prey لە سینەماکاندا
2020-02-11 [12:30 PM]

هەولێر – ZNA


داهاتی فیلمی فیلمی سینەمایی Birds of Prey and the Fantabulous Emancipation of One Harley Quinn لە سینەماکانی ئەمریکا بۆ میدیاکان ئاشكرا کرا.

 

داهاتی یەکەم هەفتەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەمەکانی ئەمریکا 33 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، بەمەش داهاتی یەکەم هەفتەی پێچەوانەی پێشبینییەکان بوو و پێشبینی دەکرا داهاتی زیاتر بەدەستبێنیت.

 

بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 80 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا داهاتی زیاتر بەدەستبێنێت، بەهۆی ئەوەی فیلمی بەهێز لە سینەماکاندا نین کێبڕکیی بەدەستهێنانی داهاتی لەگەڵدا بکەن.

 

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی جیهاندا، 48 ملیۆن دۆلار بوو و لە 78 وڵات نمایشکرا، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بینەری فیلمەکە کەبم بوو، بەهۆی ترسی خەڵک لە رۆیشتن بۆ سینەما.

 





ئەم هەواڵە 3712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad