English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەکیمی : شانازی بە دایک و باوکم دەکەم 
2020-02-12 [04:51 AM]

ZNA- ھەولێر




ئەشرەف حەکیمی یاریزانی یانەی ریال مەدرید کە ئێستا بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەکات دەڵێت شانازی بە دایک و باوکم دەکەم . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی حەکیمی رایگەیاند : ھەموو کات شانازی بە دایک و باوکم دەکەم ، چونکە ھۆکاری ئەوەن من گەیشتوومەتە ئەو ئاستە . 

حەکیمی گووتیشی : باوکم کاری دەستگێڕی دەکرد و دایکم لەماڵان خزمەتی دەکرد بۆ ئەوەی من داھاتوویەکی باشم ھەبێت ، ئەوان قوربانیەکی زۆریان لە پێناوی مندا بۆ ئەوەی من راھێنان بکەم و یاری بکەم. 

حەکیمی راشیگەیاند: دایک و باوکم سەرچاوەی ھێز و وزەی منن ، ئەوان بۆ من ھەموو شتێکن و ھەردەم شانازییان پێوەدەکەم. 

ئەشرەف حەکیمی یاریزانی یانەی ریال مەدریدە و لە ئێستادا بەشێوەی خواستن یاری بۆ بروسیادۆرتمۆند دەکات و باشترین ئاست پێشکەش دەکات و پێشبینی دەکرێت وەرزی داھاتوو بگەڕێتەوە یانەی شاھانە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad