ZNA - هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بوخارستی پایتەختی رۆمانیا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی، ئێمەی دژی چوونی تورکیا بۆ سوریاین، هەورەها دژی پشتیوانی تورکیا بۆ میلیشیا توندڕەوەکانی سۆمال و سوریا و لیبیاین.
جوبەیر نیگەرانی وڵاتەکەی بە گواستنەوە چەکداران لە سوریا بۆ لیبیا دەربڕی، ئەم رەفتارە کاریگەری لەسەر ئەوروپا دەبێت، وتیشی، سعودیە نابێتە لایەنگیری لایەنێک لە دژی لایەنێکی دیکە، لەمبارەیەوە بە حەفتەر و سەراجمان راگەیاندوە، پێویستە بگەنە چارەسەری سیاسی.
لەبارەی یەمەنەوە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوە دا، ئێمە لە یەمەن شەڕمان نەدەویست، بۆیە چووینە شەڕەکە تاکو حزبوڵا و حوسییەکان بوەستێنین، تەنها سەقامگیریمان دەوێت.
سعودیە سەنتەری شا سەلمان و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕی ١٤ ملیار دۆلاری بۆ یەمەن تەرخان کرد، جەختی کردوە، پێویستە شەڕی یەمەن بەپێی چارەسەری سیاسی کۆتایی پێبێت.
سپۆتنیک
ئەم هەواڵە 4906جار خوێندراوەتەوە |