English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا پێدانی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی بە عێراقییەکان راگرت
2020-02-14 [09:32 AM]

ZNA- هەولێر


باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، رۆژی 15ی نیسانی 2020 دوا مۆڵه‌ت ده‌بێت بۆ راگرتنی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی و ته‌نیا ڤیزای ئاسایی به‌هاووڵاتییانی عێراق ده‌درێت. 

رۆژی پێنجشه‌ممه 13-2-2020‌، باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ فه‌رمییه‌كه‌یەوە راگه‌یێندراوێكی له‌باره‌ی پێدانی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، رۆژی 15ی نیسانی ئه‌مساڵ دوایین مۆڵه‌ت ده‌بێت بۆ پێدانی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی و دوای ئه‌م واده‌یه‌ رێكاری پێدانی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی كۆتایی پێدێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. 

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا راشیگه‌یاند، كرێی پێدانی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی تا رۆژی 14ی نیسانی 2020 ته‌نیا 50 دۆلار ده‌بێت و خاوه‌ن ڤیزا ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ش ته‌نیا بۆ 30 رۆژ مافی مانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ توركیا. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌، باڵیۆزخانه‌ و کۆنسوڵخانە و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانمان له‌ "به‌غدا، به‌سره‌، كه‌ركووك، هه‌ولێر و سلێمانی" له‌ رێگه‌ی كۆمپانیا و نووسینگه‌ تایبه‌تییه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌كانه‌وه‌ به‌رێكاری مامه‌ڵه‌كردنی ئاسان و خێرا ڤیزای ئاسایی به‌ هاووڵاتییانی عێراق ده‌درێت.





ئەم هەواڵە 2860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad