English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەڵمانیا: ئەمەریکا و چین و ڕوسیا جیهان مەترسیدارتر دەکەن
2020-02-15 [12:08 PM]

ZNA - هەولێر


 

سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک ڤاڵتەر شتاینمار ڕەخنەی لە هاوتا ئەمەریکییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ گرت و واشنتن و ڕوسیا و چینی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دروستکردنی ڕەوشێک لە بێمتمانەیی و نەبوونی ئاسایش لە جیهاندا، ئەمەش لەڕێگەی پێشبڕکێکردن لەسەر ئەوەی کامیان لەجیهاندا بەهێزتر بن.

لە لێدوانێکیدا لە دەستپێکی کۆنگرەی ئاسایشی ساڵانەی میونخ، شتاینمایەر سەرکۆنەی چۆنێتی مامەڵەکردنی ئەو سێ وڵاتە زلهێزەی کرد لەگەڵ کاروبارە نێودەوڵەتییەکاندا.

لە لێدوانەکەیدا وتی " ڕوسیا هێزە سیاسییەکان و گۆڕانکارییە سنوورییەکانی کیشوەری ئەوروپا دووبارە وەکو هۆکارێکی سیاسیی بەکاردەهێنێت."

سەبارەت بە چینیش وتی " چین تەنها ئەو یاسا نێودەوڵەتییانە پەسەند دەکات کە دژ بە بەرژوەندییەکانی نەبن."

هەروەها سەبارەت بە ئەمەریکا وتی " سەبارەت بە نزیکترین هاوپەیمانمان، ئەمەریکا، ئەو وڵاتە لەژێر ئەم بەڕێوبەرایەتیەی ئێستایدا بیرۆکەی بوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەت دەکاتەوە."

هەروەها وتی " ئەنجامی ئەمانەش، نەمانی متمانە و زیادبوونی خۆپڕچەککردن و کەمبوونەوەی ئاسایشە. هەموو ئەمانە دەبنە هۆی کێبڕکێیەکی نوێی خۆپڕچەککردن بە چەکی ناوەکی."

وتیشی پێویستە ئەڵمانیا خەرجییە بەرگرییەکان لە ئاسایشی ئەوروپادا زیاتر بکات و هاوپەیمانێتیەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا بپارێزێت، دانیشی بەوەدا نا کە ئەمەریکا بەرژوەندییەکانی زیاتر لە ئاسیایە وەک لە ئەوروپا.





ئەم هەواڵە 2818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad