English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای عێراق لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی سەبارەت بەدەنگۆی کڕینی پۆستەکانی حکومەتی نوێ دەستپێکرد
2020-02-15 [01:33 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە سەبارەت لێدوانەکانی یەکێک لە سیاسییەکان کرد کە رایگەیاندبوو پۆستەکانی حکومەتی نوێ لەبەرامبەر پارە سازشی لەسەر دەکرێت.

وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر عەبدولسەتار بەیرەقدار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەنجومەن، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی راسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەو لێداوانە بکەن کە لەلایەن کەسایەتی سیاسی ئیبراهیم سومەیدعی دراوە تێیدا رایگەیاندوە, لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستەکانی حکومەتی نوێ پارە خراوەتە روو.

بەیرەقدار وتیشی, سەرۆکی ئەنجوەنی باڵای دادوەری دەیەوێ بەپەلە ئەوانەی لە دەزگاکانی راگەیاندن دەردەکەون، بانگهێشت بکرێن کە رایانگەیاندوە، بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی کابینەی نوێ سازش دەکرێت، لە ئەگەری بەدرۆخستنەوەی ئەو بانگەشانە هەموو ئەوانەی ئەو لێدوانەیان داوە بە سزا دەدرێن چونکە بەپێی یاسای پیچەوانەی راستییە.

بڕیارە سبەی یەکشەممە محەممەد تەوفیق عەلاوی کابینەی حکومەتەکەی رابگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی گۆڕەپانی خۆپیشاندەران لە بەغدا و ناوەڕاست و باشور رەتیان کردەوە.

محەممەد تەوفیق عەلاوی سەرۆکی راسپێردراوی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، جەختی لەوە کردەوە کار بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەکات و لە داپڵۆسینەکان دەیانپارێزێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad