English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە هەزار و 669 کەس
2020-02-16 [07:19 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناو، گەیشتە هەزار و 669 کەس، کە یەکێکیان لە ئەوروپا بوو و ئەوانی دیکە لە کیشوەری ئاسیا بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-2-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 68 هەزار و 502 کەس و حاڵەتێکی لە میسر تۆمار کراوە.

هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، 611 کەسی دیکە لە وڵاتانی سەنگافورە، هۆنگ کۆنگ، یابان، تایلەند، کۆریای باشوور، مالیزیا، تایوان، ئەڵمانیا، ڤێتنام، ئوسترالیا، ئەمریکا، فەرەنسا، مەکاو، بەریتانیا، کەنەدا، ئیمارات، هیندستان، ئیتاڵیا، فلیپین، رووسیا، ئیسپانیا، بەلجیکا، کەمبۆدیا، میسر، فینلاند، نیپاڵ، سریلانکا و سوید، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ  هەزار و 669 کەس، کە چوار کەسیان لە فلیپین، یابان، هۆنگ کۆنگ و فەرەنسا بوون و ئەوانی دیکە لە چین تۆمار کراون.

هەر بەپێی خشتەکە، لە چین نۆ هەزار و 541 تووشبووی ڤایرۆسەکە، چاک بوونەتەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.





ئەم هەواڵە 2290جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad