English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌ترسیه‌كانى وشككردنه‌وه‌ى جلوبه‌رگ له‌ ژووره‌وه‌ بزانه‌
2020-02-15 [01:37 AM]

ZNA - هەولێر



به‌هۆی شێداری و باران و سه‌رماوه‌ له‌وه‌رزی زستاندا توشی كێشه‌ى وشككردنه‌وه‌ى جلوبه‌رگ ده‌بینه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێكمان جلوبه‌رگه‌كان له‌ناو ماڵدا هه‌ڵده‌خه‌ین و وشكیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان  یاخود جله‌كان له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ و له‌سه‌ر هه‌ندێكى شوێنى تری تایبه‌ت له‌ناو ماڵدا داده‌نرێن بۆ ئه‌وه‌ى وشكببنه‌وه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ وشكردنه‌وه‌ى جل به‌و شێوه‌یه‌ توشی كێشه‌ى ته‌ندروستیت ده‌كات وه‌ك ره‌بو و چه‌ند كێشه‌یه‌ى تر و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاشكرایده‌كات وشككردنه‌وه‌ى جل له‌ناو ماڵدا كارێكى مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ جۆره‌ نه‌خۆشييەك كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ سسیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ناو ماڵ جۆره‌ تۆز و به‌كتریاێك بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و جۆره‌ به‌كتریایانه‌ ده‌بێته‌هۆی دروستكردنى كێشه‌ بۆ گیرفانه‌كانى لوت و سیه‌كانى و خانه‌كانى خوێن و هه‌ندێك جار به‌كتریاكه‌ چالاكه‌ و له‌ڕێگه‌ى خوێنه‌وه‌ ده‌گاته‌ مێشك و دڵ و جگه‌ر و گورچیله‌كان و سیستمى به‌رگری لاواز ده‌كات.

هه‌روه‌ها وشكردنه‌وه‌ى جل له‌ناو ماڵدا ده‌بێته‌هۆی زیادبوونى  شێداری به‌ڕێژه‌ى 30% و ژینگه‌یه‌كى له‌بارتر بۆ گه‌شه‌ى به‌كتریاكان ده‌ره‌خسێنێت.

ده‌یڤید دیننگ و تیمه‌كه‌ى له‌ سه‌نته‌ری نیشتمانى له‌ مانچسته‌ر هۆشیاری ده‌ده‌ن له‌باره‌ى وشكردنه‌وه‌ى جله‌كان له‌ناو ماڵه‌كاندا، چونكه‌ ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵمژینى چه‌ندین جۆری به‌كتریا.

ئه‌و پزیشكه‌ ده‌ڵێت: "وشككردنه‌وه‌ى جله‌كان ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رگری و ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی ره‌بو و كۆكه‌ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدان یاخود سییه‌كان و گیرفانه‌كانى لووت له‌ناو ده‌بات به‌تایبه‌تى له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه‌".
 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad