English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌وت نیشانه‌ی مه‌ترسیداری به‌رزیی فشاری خوێن
2020-02-16 [11:28 AM]

ZNA - هەولێر


به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی فشاری خوێن مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ و كتوپڕه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌توانێت به‌ش و كۆئه‌ندامی جیاجیای له‌ش له‌كار بخات و ده‌شێت مه‌ترسی بخاته‌ سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی مایۆ كلینیك، نیشانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ زۆره‌ی فشاری خوێن ئه‌مانه‌ن:
- ئازاری توندی سنگ
- سه‌رئێشه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌رلێشێوان و لێڵیی بینایی
- دڵ تێكه‌ڵهاتن و رشانه‌وه‌
- دڵه‌ڕاوكێی زۆر
- ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی
- گرژبوون
- بێهۆشی

هه‌ركاتێك هه‌ست به‌م نیشانانه‌كرا پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی پزیشك بكرێت. زۆرجاریش هۆكاره‌كانی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ بریتین له‌ نه‌خواردنی ده‌رمانی فشاری به‌رزی خوێن، جه‌ڵته‌ی دڵ، نۆره‌ دڵی، ناكارایی دڵ، و ناكارایی گورچیله‌.

پزیشكان رێنمایی ده‌كه‌ن كه‌ كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن 40 ساڵ ساڵانه‌ پشكنینی فشاری خوێن بكه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌ سه‌روو 14/9 بوو، پێویسته‌ رێنمایی له‌ پزیشك وه‌ربگرن.





ئەم هەواڵە 7102جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad