English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ستێره‌كانی مانچێسته‌ر سیتی ئازادن یانه‌كه‌ به‌خۆڕایی جێبهێڵن
2020-02-16 [09:20 AM]

ZNA - ھەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی بریتانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێشهاتێكی ترسناكی له‌ باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاشكراكردووه‌.

فیدراسیۆنی ئه‌وروپا یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی سزادا و له‌ دوو وه‌رزی داهاتوو به‌شداری له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ناكات، هه‌روه‌ها 25 ملیۆن پاوه‌ندیش سزادراون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشێلكردنی رێنماییه‌ داراییه‌كانی یاسای یاریی خاوێن.

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی بریتانی بڵاویكرده‌وه‌، یاریزانانی مانچێسته‌ر سیتی ده‌توانن به‌خۆڕایی یانه‌كه‌ جێبهێڵن، چونكه‌ یانه‌كه‌ چه‌ند خاڵێكی روونی له‌ گرێبه‌سته‌كانیان پێشێلكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، یاریزانه‌كان ده‌توانن یانه‌كه‌یان بخه‌نه‌ به‌رده‌م دوو بژاره‌، یه‌كه‌میان یانه‌كه‌ به‌خۆڕایی جێبهێڵن، دووه‌میشیان، یانه‌كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان باشتر بكات له‌ پێناو مانه‌وه‌یان له‌ یانه‌كه‌دا، ئه‌م دوو بژاره‌ بۆ گواردیۆلای راهێنه‌ریش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌.

جۆن مێهرزاد، كه‌ پارێزه‌رێكی باڵایه‌ و نوێنه‌رایه‌تی یاریزانان و راهێنه‌ران و چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات، ده‌ڵێت: مان سیتی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێشێلی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كانی كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌وان ده‌توانن له‌ یانه‌كه‌ بڕۆن، یان هه‌وڵی باشتركردنی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كانیان بكه‌ن.

گوتیشی: "ئه‌ستێره‌كانی مان سیتی ده‌توانن داوای رۆیشتن بكه‌ن، چۆنكه‌ یانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی كردووه‌، ئه‌وانی له‌ به‌شداریكردن له‌ چامپیۆنزلیگ بۆ دوو وه‌رزی داهاتوو بێبه‌ش كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "یاریزانانی سیتی ده‌توانن باسی پێشێلكردنی گرێبه‌سته‌كانیان بكه‌ن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكه‌ن و له‌ هاوینی داهاتوودا بیكه‌ن به‌ ده‌سته‌واره‌ی خۆڕایی.

جۆن مێهرزاد ده‌ڵێت: "پێویسته‌ فیفا ئه‌و یاریزانانه‌ رازی بكات، كه‌ ئه‌وان هۆكارێكی دادپه‌روه‌رانه‌یان هه‌یه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ گرێبه‌سته‌كانیان، هه‌روه‌ها بریكاره‌كانیان ده‌توانن داوای گره‌نتیی گه‌وره‌ی دارایی بكه‌ن و دووباره‌ گفتوگۆ له‌ باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی ئێستایان بكه‌ن".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 2935جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad