English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ داوا لە رووسیا دەکات پشتیوانی لە ئەسەد نەکات
2020-02-17 [07:19 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکانی ئەمریکا و تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ داوا لە رووسیا دەکات کۆتایی بە پشتیوانییەکانی بۆ حکومەتی سووریا بهێنێت.

 

کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رۆژی شەممە 15-2-2020 پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییەدا باسیان لە هێرشەکانی سوپای سووریا کردووە بۆسەر پارێزگای ئیدلب.

 

بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ داوای لە رووسیا کردووە کۆتایی بە پشتیوانییەکانی بۆ رەفتارە دڕندانەییەکانی حکومەتی سووریا بهێنێت، هەروەها نیگەرانیی خۆیشی لەبارەی تووندوتیژییەکانی پارێزگای ئیدلب دەربڕیوە.

 

هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان باسیان لە دۆخی لیبیا کردووە و ترەمپ بە سەرۆکی تورکیای راگەیاندووە، دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری لیبیا تەنیا دۆخی ئەو وڵاتە خراپتر دەکات.

 





ئەم هەواڵە 2599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad