English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. ئارسناڵ سێ خاڵی گرنگ و بردنه‌وه‌یه‌كی ئاسانی به‌ده‌ستهێنا
2020-02-17 [07:36 AM]

ZNA - ھەولێر


 

لە هەفتەی ٢٦ ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی نیوکاسلی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانه‌ی گه‌نه‌رز توانی یاریەکەی ٤-٠ لێ بباتەوەو بردنەوەیەکی گەورە بەدەست بهێنێت.

 

هه‌ردوو یانه‌ له‌گێمی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ گۆڵ تۆماركرد، به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌م كوڕانی ئارتێتا توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بكه‌ن و بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە نیوکاسل بباتەوە، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٥٤ و ٥٧ و ٩٠ و ٩٥  هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئۆبامیانگ و پیپی و ئۆزێل و لاکازێت تۆماریان کرد.

بەم بردنەوەیەش یانەی ئارسناڵ بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ ریزبەندی دەیەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە  و نیوکاسلیش بە ٣١ خاڵ دابەزی بۆ پلەی چواردە.





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad