English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توندی و تیژیی سەر خۆپێشاندەران رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیگەران کردووە
2020-02-17 [12:04 PM]

ZNA - هەولێر


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەکارهێنانی توندی و تیژی دژ بە خۆپشاندەرانی عێراقی نیگەرانە.

نوێنەری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی لە بەکارهێنانی توندوتیژی و چەک دژی خۆپیشاندەران لە پایتەخت و باشووری ئەم وڵاتە دەربڕیوە.

جه‌نین پلاسخارت نوێنه‌ری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ عێراق، راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كان دژی خۆپیشانده‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه و  تێیدا ئاماژە‌ی بەوەکردووە کە نابێت چەک دژی خۆپیشانده‌ران بەکاربهێندرێت.

نوێنه‌ری ئەم رێکخراو نێودەوڵەتییە له‌ عێراق ئاشکرای کردووە کە له‌ سێ شه‌وی رابردوودا نزیكه‌ی 50 خۆپیشانده‌ر له‌به‌غدا بریندار كراون.

لەوکاتەوە خولی ئەم دوایەی خۆپێشاندانەکان لە عێراق دەستی پێکردووە، زیاتر لە ١٣٠ کەس بە گوللەی گەرم کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوونە.





ئەم هەواڵە 9166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad