English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان و ئەمریکا رێککەوتن واژوو دەکەن
2020-02-17 [12:31 PM]

ZNA - هەولێر


دانوستانی نێوان ئەمریكا و تاڵیبان كۆتایی ھاتووە و خەریکن لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتن واژوو بکەن.

سوھەیل شاھین، گوتەبێژی نووسینگەی بزووتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر، رایگەیاندووە،  دانوستانی نێوان تاڵیبان و ئەمریكا بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنی ئاشتی و كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان كۆتایی ھاتووە و بڕیارە رێککەوتنەکە تا كۆتایی ئەم مانگە واژوو بكرێت.

گوتەبێژەكەی تاڵیبان، دەڵێت، بڕیارە ھەردوولا بە جیا راگەیەندراوی خۆیان لەسەر پرسەكە بڵاوبكەنەوە  و ئاماژە بە كاتی واژووكردنی ئەم رێککەوتنە بکەن.

وتووێژی ئەمریكا و  تاڵیبانی ئەفغانستان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی زیاتر لە ساڵێکە دەستی‌پێکردووە.

بزووتنەوەی چەکداریی تالیبان کە لە ئەفغانستانییە سوونە توندڕۆکان پێک‌‌هاتووە، دوای لەدەست دانی دەستەڵاتی کابولی پایتەتختی  ئەم وڵاتە دەستەڵاتی بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکانی ئەم وڵاتەی بە دەستەوەیە.

 





ئەم هەواڵە 1591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad